مۆڵگەیەکی داعش لە کەرکووک بۆردوومان دەكرێت

شەیری بکە لە:
مۆڵگەیەکی داعش لە کەرکووک بۆردوومان دەكرێت

هەواڵی ئاڤا

ئاڤا نیوز


ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکیدا بۆردوومان کردنی مۆڵگەیەکی داعشی لە باشوری کەرکووک ڕاگەیاند، باس لەوەدەکات ژماریەک چەکدار کە لە نێو مۆڵگەکەدا بوون کوژراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێرشە ئاسمانییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی ئێف 16 ە وە کراوەتە سەر مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی وادی شای باشوری کەرکووک.


زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هاتووە: لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵ گرییەکان شوێنی مۆڵگەکە دەست نیشان کراوەو بۆردوومان کراوە ، هەرچەندە ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی داعشی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت ژمارەیەک چەکدار کە لە نێو مۆڵگەکەدا بوون کوژراون و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی لە نێو مۆڵگەکە حەشاریان دابوو لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا لەناوبراون.


بۆچی گرنگە: پێشووتر ئاڤا نیوز لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە چەکدارانی داعش لە هەوڵی خۆ ڕێکخستنەوەدان و جووڵەی ئەو چەکدارانە لە بۆشاییە ئەمنییەکانی سنوری کەرکوک زیادی کردووە.


باکگراوند: بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە درێژایی  هەزار و 50 کیلۆمەتر لە خانەقینەوە درێژ دەبنەوە تا سنووری سووریا، چەکدارانی داعش ژمارەیەکی زۆر مۆڵگەیان لەو بۆشاییانەدا دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: