پڕۆژەی چاککردن و تەواوکاریی دووسایدی نوێی هامڵتۆن دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پرۆژەی دووسایدی نوێی هامڵتۆن دوای پێداچوونەوە بە دیزاین و ڕێڕەوی ڕێگاکە، کارەکانی دەستیپێکردووە کە درێژییەکەی نزیکەی 10 کیلۆمەتر دەبێت.

وێنە گەورەکە: رێگای ماوەران _ میراوە قیڕەکەی هەڵدەگیرێت و نۆژەن دەکرێتەوە، هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە کارەکانیان تەواو دەکرێت، لە نێوان دوو تونێلەکەشدا بە پێی پێویستی بەرزەپرد دروست دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقڵاوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پڕۆژەی چاککردن و تەواوکاریی دووسایدی نوێی هامڵتۆن ماوەران _ میراوە دوای پێداچوونەوە بە دیزاین و ڕێڕەوی ڕێگاکە، بە درێژایی نزیکەی 10 کیلۆمەتر و بە بڕی 90 میلیار دینار لە لایەن کۆمپانیا و هێزی خۆماڵی دەستی بەکارکردن کردووە و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش 730 ڕۆژە.

زانیاریی زیاتر: کاری نۆژەنکردنەوە و تەواوکارییە پێویستییەکان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەکرێت، تونێلەکە، لە سنووری قەزای شەقڵاوەن و بەشێکن لە  دووسایدکردنی ڕێگای نێوان هەولێر و دەروازەی حاجی ئۆمەران کە رێگایەکی بازرگانی و گەشتیارییە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی ڕێگاکە، کارئاسانی زۆر بۆ شۆفێران دەکرێت و قەرەباڵغی ناو شەقڵاوەش چارەسەر دەکرێت.

ئەمەش بزانە: تونێلی میراوە لە ساڵی 2014 تەواو کراوە، بەڵام تا ئێستاش هەر بە تاریکی ماوەتەوە و رووناک نەکراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ