گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە لەگەڵ تەیف سامی ئیجابی بووە، بەڵام هیچ بڕیارێک نەدراوە، گفتوگۆکان بەردەوام دەبن، بەغدا لیژنەیەکی تەکنیکی دەنێرێتە هەولێر، یەکشەممەی داهاتووش کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان هەردوولا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە شاندی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە لە بەغدا، لە ماڵی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ تەیف سامی و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە. دواتر لە ماڵی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم ناردنی مووچە لە ساڵی 2025 کرد، دواتر شاندی کوردستان بەرەو هەولێر گەڕانەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، زانیاری لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز لە عێراق و کوردستان دەستکەوتووە، لەو کەسانەی لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون:
یەکەم: کۆبوونەوەکە ئیجابی بووە و گفتوگۆی باش کراوە و لێکتێگەیشتن لە هەردوولا هەبووە.
دووەم: گفتوگۆ لەبارەی کۆی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ کراوە نەوەک تەنها مووچەی مانگی یەک، شاندی کوردستان وتوویانە بۆ هەر 12 مانگەکە گفتوگۆ دەکەن نەوەک مانگ مانگ.
سێیەم: لەبارەی مووچەی مانگی 12 وەزارەتی دارایی عێراق بەڕوونی وتوویانە بەپێی یاسای بودجە ساڵی ڕابردوو هەموو پارەیان ناردووە، واتا چیتر ناینێرن و فەوتا.
چوارەم: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە شاندێک بۆ بەدواداچوون بۆ لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە بنێرێتە هەولێر، شاندەکەش لە پێنج کەس پێکهاتووە، لە ڕێگان و ئەمشەو دەگەنە هەولێر .
پێنجەم: لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە و بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو هەڵگیراوە.
شەشەم: گفتوگۆکان بەردەوام دەبن، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 26ی مانگ کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان لەنێوان هەردوولا بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر چەند شتێک بدرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەبێت یان لە بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان لە ماڵی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئاڤا زانیویەتی جەخت لەسەر دوو هەڵوێست کراوەتەوە:
یەکەم: سەرجەم فراکسیۆنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لەسەر پشتیوانیکردنی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و زامنکردنی، هەروەها ئەو بابەتە بۆ مەرامی سیاسی لەناوخۆی هەرێمدا بەکارنەهێنرێت.
دووەم: فراکسیۆنە کوردستانییەکان پاڵپشتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەبن بۆ چارسەرکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و کۆی شایستە داراییەکانی کوردستان بۆ ئەمساڵ واتە 2025.
ئەمەش بزانە: لیستی مووچەی مانگی یەک کە بڕیار بوو ڕادەستی بەغدا بکرێت، ڕادەست نەکراوە، ئەو شاندەی ئەمشەو دێتە هەولێر لیستەکەیان دەخرێتە بەردەست، تێبینییەکانی خۆیان دەڵێن، دواتر دووبارە پێداچوونەوە بە لیستەکە دەکرێت ئینجا بۆ بەغدا دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامنێری ئاڤا: لە داڤۆس نۆرە لەسەر ماڵی کوردستان گیراوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق لە 80%ی بوودجەی عێراق بۆ مووچە تەرخان دەکرێت
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەتواكانی 14 ساڵی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە لە كتێبێكدا كۆدەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایکی ئۆستین تایس گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
19 کانوونی دووەم
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
18 کانوونی دووەم
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
18 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کانوونی دووەم
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاتی بڕیاردانی لەبارەی مووچە ئاشکرا کرد
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم: دەنگ بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بدەن
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبووەوە