هۆشداری لەبارەی گیانلەدەستدانی سەدان هەزار کورد دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لەبارەی گیانلەدەستدانی سەدان هەزار کورد دەدرێت

دیمەنێک لە بەنداوی تشرین

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری لە مەترسییەکی گەورە دەدات و بانگەوازیش بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێگری لێ بکەن.

وێنە گەورەکە: دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، تورکیا بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەدات، بە تایبەت بەنداوی تشرین، تاوەکو ئێستا چەندین ڕووبەڕووبوونەوە لە دەوروبەری ئەو بەنداوە لەنێوان هەسەدە و تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ڕوویداوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت:

- تورکیا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین، بەمەش مەترسی لەسەر ڕووخانی دروست بووە،  ئەگەر ئەمەش ڕووبدات سەدان هەزار هاوڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دەدەن و بە دەیان گوندیش خاپوور دەبن.

- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوای چوونی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بەنداوەکە دەکات لە  هێرشەکانی تورکیا. جەختیش دەکاتەوە بە دەیان شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی پاراستنی بەنداوەکە دەدەن، بەڵام تورکیا هەموو شتێک دەکاتە ئامانج، تەنانەت ئەم هەفتەیە هاووڵاتیانی مەدەنی لەکاتی خۆپێشاندان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر بریندار بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی تشرین لەسەر ڕووباری فورات دروست کراوە و لەژێر دەستی هێزەکانی هەسەدە دایە، توانای گلدانەوەی یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و کارەبای بەشێکی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دابین دەکات، لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشدار ئەسەد بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ سەر هەسەدە زیاتر لە 400 کەس کوژراون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ