تەرمی 24 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە مەکسیک دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
تەرمی 24 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە مەکسیک دەدۆزرێتەوە

دیمەنی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە مەکسیک

 

ئاڤا نیوز

بە گوێرەی زانیارییەکانی نووسینگەی داواکاری گشتی مەکسیک، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا،  24 تەرمیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی نهێنی کە لە شاری گوادالاخارا کە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە، دەرهێنا.

چیرۆکی سەرەکی: نووسینگەی داواکاری گشتی ویلایەتی جالیسکۆ ڕایگەیاندووە، گەڕان لە ناوچەی ڕۆژئاوای مەکسیک لە 13ی -12-2024 دەستیپێکردووە، لەسەر پارچە زەوییەکی سەر بە شارەوانی زاپۆپان و مانگێکی خایاندووە، چونکە تەرمەکان پارچە پارچە کراون و  خروانەتە ناو 72 کیسەی خۆڵ.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لێکۆڵەران و پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری لە گەڕانیاندا "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە کامێرای گەرمی و ئامێری جیۆراداریان تێدایە" و سەگیان بەکارهێناوە.

زانیاری زیاتر: لە نێو تەرمەکاندا، ناسنامەی شەش کەس ناسراوەتەوە، ئافرەتێک و پێنج پیاو کە تەمەنییان لە نێوان 22-24 ساڵیدایە.

 

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی فرانس پرێس، پزیشکانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانیویانە ناسنامەی 18 کەسی دیکە ئاشکرابکەن.

باکگراوند: جالیسکۆ، ویلایەتێکی مەکسیکیە و خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتووانە کە دەگاتە 15 هەزار و 382 کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ