پاپای ڤاتیکان ڕەخنە لە پلانەکانی ترەمپ دەگرێت

شەیری بکە لە:
پاپای ڤاتیکان ڕەخنە لە پلانەکانی ترەمپ دەگرێت

وێنەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

پاپای ڤاتیکان ڕەخنە لە پلانەکانی ترەمپ دەگرێت بۆ دەرکردنی کۆچبەران و دەڵێت، ئەوە شەرمەزارییە.

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت و ڕایگەیاندووە، هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی ڕێکارەکانی کۆچبەری لە ئەمریکا توندتر دەکاتەوە و کۆچبەرە نایاساییەکان دیپۆرت دەکاتەوە، پاپای ڤاتیکانیش ڕەخنە لە پلانەکانی دەگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پلانەکانی ترەمپ ڕایگەیاند: ''لە خوولی یەکەمەوە قسەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ نەکردووە، بەڵام ئەگەر ڕاست بێت کە دەیەوێت کۆچبەرانی نایاسایی دیپۆرت بکاتەوە، ئەوە شەرمەزارییە وا دەکات هەژاران باجی زۆر بدەن''.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندی نێوان پاپا و ترەمپ بە پەیوەندییەکی گرژ دادەنرێت، چونکە  لە میانەی هەڵبژاردنەکاندا پاپا گوتی، دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس “هەردووکیان دژی ژیانن''، ئەوانەی کە کۆچبەران دەردەکەن و ئەوانەش کە منداڵ دەکوژن''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ