سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا: خزمەتکاری زێلێنسکی نیم

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا: خزمەتکاری زێلێنسکی نیم

ڕۆبەرت ڤیتسۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا

ئاڤا نیوز

ڕۆبەرت ڤیتسۆ ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ڕایگەیاند، نایەوێت خزمەتکاری ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بێت.

وێنەگەورەکە: ئاڵۆزییەکانی نێوان سلۆڤاکیا و ئۆکراینا تا دێت زیاتر دەبێت بەهۆی ناکۆکیان لەسەر ڕێگای گواستنەوەی گاز لە ڕێگەی ئۆکراینا، ڕێگری لە هەر هاوکارییەکی دارایی نوێ دەکات کە یەکێتیی ئەوروپا پێشکەشی کیێڤ بکات.

لێدوانی فەرمی: ڕۆبەرت ڤیتسۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا دەڵێت: ''زیلێنسکی پێی وایە دەبێت هەموو کەسێک خزمەتکاری ئەو بێت، بەڵام پێویستە بزانێت ڕۆبەرت ڤیتسۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیایە، نەک خزمەتکاری ئۆکرانیا.''

زانیاری زیاتر: ڤیتسۆ، کۆبوونەوەی لەگەڵ زێلێنسکی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی داڤۆس ڕەتکردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە نیازی گۆڕینی بڕیارەکەی نییە سەبارەت بە گواستنەوەی گاز.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ