وەزارەتی دارایی چوونی شاندێک لەبارەی مووچە و بودجە بۆ بەغدا پشتڕاست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی چوونی شاندێک لەبارەی مووچە و بودجە بۆ بەغدا پشتڕاست دەکاتەوە

ئاڵای کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی ئاڤا لەبارەی چوونی شاندێکی باڵا بۆ بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە پشتڕاست دەکاتەوە، ئاوات شێخ جەناب سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و
لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بەرپرسانی بەغدا کۆدەبنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی لەبارەی ئامانجی سەردانەکە ڕوونی کردووەتەوە؛ شاندەکە ئەمشەو بەڕێکەوتووە و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوێنێوە ئاڤا هەواڵی چوونی شاندەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش بڵاویکردەوە شاندەکە پێکدێت لە: دوو تیم:

یەکەم: تیمی سیاسی کە پێکدێت لە  د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، کاتژمێر 08:00ی ئەمشەو تیکتیان بڕیوە و بە فڕۆکە لە هەولێرەوە دەچنە بەغدا.

دووەم: تیمی تەکنیکی کە هەر لەگەڵ ئەوانە، پێکدێت لە ڕێباز عەباس، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، عەبدوڵڵا ڕەمەزان، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی  بودجە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون.

ئەمەش بزانە: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە بەغدا.

زانیاریی زیاتر: شاندەکە سبەی دووشەممە لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ، کە تاوەکو ئێستا دیارنییە چۆن دەنێردرێت. هەروەها وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەکی بە ئەلیکترۆنی ئامادە کردووە و ئاڤا زانیویەتی لیستەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ