حەماس: چاوەڕێین ئیسرائیل لیستی ناوی 90 زیندانی فەڵەستینی بۆ ئاڵوگۆڕکردن ڕادەست بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکدارێکی حەماس کە چەکێکی جۆری بیکەسیی بە دەستەوەیە
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس پێشبینی دەکات لە "ماوەیەکی کورتدا"، ئیسرائیل لیستی ناوی 90 زیندانیکراوی فەڵەستینی ڕادەست بکات کە بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستدا ئاڵوگۆڕدەکرێن.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل و وڵاتی نێوەندگیری قەتەر، پشتڕاستیان کردەوە ئەو ئاگربەستەی ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، لەنێوان حەماس و ئیسرائیل واژۆ کرا، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ چەند کاتژمێرێک دوا کەوت، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل حەماسی بە ڕادەست نەکردنی لیستی ناوی بارمتەکان تۆمەتبار کرد، دواتر ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی غەززەی بۆردوومان کرد و دواتر حەماس ڕازی بوو لیستی ناوی بارمتەکان ڕادەست بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەدا "ئازادکردنی 30 زیندانی فەڵەستینی لە بەرامبەر ئازادکردنی یەک دەستگیرکراوی مەدەنی ئیسرائیل"دا هاتووە. هاوکات ئەو 90 زیندانییەی کە چاوەڕوان دەکرێت ئازادبکرێن، لەو لیستەدان کە حەماس پێشکەشی کردوون و ژمارەیان 120 فەڵەستینییە و زۆربەیان ژن و منداڵن.
قووڵتر: بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە قۆناغی یەکەم کە شەش رۆژ دەخایەنێت 33 بارمتەی ئیسرائیل کە لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 حەماس بەدیل گیران، ئازاد دەکرێن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕاکان جبووری: بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگاین
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ لە داخستنی ڕێگای ڕاپەڕین - سلێمانی کرایەوە
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی چەند بڕیاڕێک بۆ پەرلەمانتاران کە سزاشی تێدایە دەردەکات
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی باڵای کوردستان بۆ مووچە دەگاتە بەغدا
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی سووریا دەستپێشخەرییەکی کورد ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
18 کانوونی دووەم
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
18 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کانوونی دووەم
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
18 کانوونی دووەم
مەهێڵە چیتر فەیسبووک و ئینستاگرام زانیارییەکانت ببەن
17 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ئاگربەستی غەززە لەکاتی خۆیدا جێبەجێ نەکرا؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس داوا دەکات "ڕێز" لە ئاگربەستی غەززە بگیرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتەکەی بن گڤیر لە حکومەتی ئیسرائیل کشایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بومەلەرزەیەک ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ڕێککەوتی ئاگربەستی غەززە جێبەجێ دەکرێت