ئەو ئافرەتەی لەوێنەیەکدا لە تەنیشت ئەحمەد شەرع دەردەکەوێت خێزانی نییە

شەیری بکە لە:
ئەو ئافرەتەی لەوێنەیەکدا لە تەنیشت ئەحمەد شەرع دەردەکەوێت خێزانی نییە

وێنەی یادگاری ئەحمەد شەرع و ئالا مستەفا

ئاڤا نیوز

چەند رۆژێک لەمەوبەر، وێنەی ئافرەتێک کە لەگەڵ ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو ئافرەتە خێزانییەتی، بەڵام دەرکەوت ئەو ئافرەتە ئالا موستەفا عەلی، کچە شاعیری سوورییە و خێزانی سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا نییە.

لێدوانی فەرمی: ئالا، لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی:

- ڕۆژی پێنچشەممە 16-1-2025 چاوپێکەوتنێکی گەورەی لەگەڵ سەرکردەیەکی گەورە کردووە کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە،

- هەرگیز بە بیرماندا نەهاتووە کە ئێمە بە جلووبەرگی پۆشتەوە بچینە کۆشکی کۆماری، شەرەفمەند بووم نوێنەرایەتی کۆمەڵێک ئافرەتی سووریم کردووە، ئەو چاوپێکەوتنە شانازی و شەرەفمەندییەکی گەورەبوو ،"شانازیمان بە ناسنامەی موسووڵمان بوونی خۆمان کرد".

 

لەلایەکی دیکەوە: شەرع لە ماوەکانی رابردوودا، لە کاتی گرتنی وێنەیەکی یادگاریدا داوای لە کچێک کردبوو قژی داپۆشێت، دواتر شەرع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جێرمی بۆین سەرنوسەری ماڵپەڕی بی بی سی گوتی،" من ناچارم نەکردووە ئەو لەچک بپۆشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ