وەزیری بەرگریی سووریا دەستپێشخەرییەکی کورد ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی سووریا دەستپێشخەرییەکی کورد ڕەتدەکاتەوە

مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سووریا

ئاڤا نیوز

وەزیری بەرگریی لە حکومەتی ڕاگوزەری سووریا دەستپێشخەرییەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕەتدەکاتەوە بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ سوپا و پاراستنی تایبەتمەندیێتی هەسەدە، دەشڵێت، هەسەدە دەستی دەستی بەو بابەتە دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرای کردبوو کە هێزەکانیان ئامادەن بۆ بەستنەوەیان بە وەزارەتی بەرگریی سووریا، بەڵام وەک یەک کوتلە و بە پاراستنی تایبەتمەندیێتی هەسەدە، ڕەتیشیکردبووەوە بەشێوەی تاک تاک ئەندامانی هەسەدە بچنە ناو سوپای سووریا.

لێدوانی فەرمی: مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سووریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند:

- بە گونجاوی نازانن هیچ هێزێک بەشێوەی کوتلە بێتەناو وەزارەتی بەرگری و وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵکو ئەوان دەڵێن پێویست دەکات ئەندامانی ئەو هێزانە بێن و بەسەر بەشە سەربازییەکاندا دابەش دەکرێن "لەم بارەیەشەوە دیدار لەگەڵ سەرکردایەتی (هەسەدە) هەبووە، بەڵام ئەوان جۆرێک لە دەستی دەستی بەو بابەتە دەکەن".

- ئێمە پێیان دەڵێین دەتوانن بێنە ناو وەزارەتی بەرگریی، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو پەیکەربەندییەی وەزارەتەکە دایدەڕێژێت، تا ئەوانیش بەڕێکاری سەربازیی دابەش بکرێن، لەم ڕوەوە ئێمە کێشەمان نییە". 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ