پارتەکەی بن گڤیر لە حکومەتی ئیسرائیل کشایەوە

شەیری بکە لە:
پارتەکەی بن گڤیر لە حکومەتی ئیسرائیل کشایەوە

بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

پارتەکەی بن گڤیر، دەسەڵاتی ڕێککەوتنی ئاگربەستی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" ناوبرد و ئازدکردنی بارمتەکانی بە "ئازادکردنی سەدان بکوژ" و "دەستبەرداربوون لە دەستکەوتەکانی سوپای ئیسرائیل لە شەڕی غەززە" ناوبرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: پارتەکەی بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل کە پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیلە دەستبەرداری هاوپەیمانی دەسەڵاتدار بوو و لە حکومەت کشایەوە، ئەمە لە دوای ئەوەی بن گڤیر، پێشووتر هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی لە حکومەت کردبوو، ئەگەر ئیسرائیل ئاگربەست لەگەڵ حەماس بکات.

 

زانیاریی زیاتر: دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەو پارتە کار لەسەر زۆرینەی پەرلەمانی ئیسرائیل ناکات.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ