تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە کرا

شەیری بکە لە:
تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە کرا

لۆگۆی تیکتۆک وەک نیشانەیەک بۆ قەدەغەکردنی لە ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، تیکتۆک بەکارهێنەرانی لە ئەمریکا ئاگادارکردەوە کە ئەپەکەی  لە ڕۆژی یەکشەممەوە "بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نابێت" و دادەخرێت.

 

وێنەگەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 19-1-2025، کۆمپانیای تیکتۆک ناچار بوو کارەکانی لە ئەمریکا ڕابگرێت، ئەمەش بەهۆی ناڕەزایەتیی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەوەی دەبێت کۆمپانیای  تیکتۆک لە ئەمریکا بفرۆشێتە کۆمپانیایەک کە چینی نەبێت، ئەگەر نا لە سەرانسەری ئەمریکا ئەو ئەپە قەدەغەدەکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی بایدن چەندین جار ڕایگەیاندووە کە پلانی نییە یاساکە جێبەجێ بکات و ئەو بەرپرسیارێتییەی خستۆتە ئەستۆی ترەمپ، بەڵام تیکتۆک ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕەنگە دڵنیاییەکانی کۆشکی سپی بەس نەبن بۆ ڕێگریکردن لە داخستنی ئەپەکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسای قەدەغەکردنەکە ناڕەزایەتیی بەکارهێنەرانی تیکتۆکی بەدوای خۆیدا هێنا و داوا دەکەن جارێکی دیکە تیکتۆک لە وڵاتەکەیان دەست بە کارەکانی بکات.

 

باکگراوند: لە جیهاندا 1.7 ملیار بەکارهێنەری تیکتۆک هەیە و لە ئەمریکاش 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ