وێنەی مەنیجە حەیدەر، هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیەدە و دوو کەسی دیکە لە کوژراوانی ئەمڕۆی بۆردوومانەکانی تورکیا
ئاڤا نیوز
لە بۆردوومان و هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسێکی باڵای پەیەدە و ژمارەیەک هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بێ سەروشوێنن.
وێنە گەورەکە: هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە. لە هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بەنداوی تشرین چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک بۆ ئاڤا پشتڕاستی کردەوە کە مەنیجە حەیدەر، هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیەدە لە شاری قامشلۆ لە بۆردوومانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین گیانی لەدەستدا.
زانیاریی زیاتر: سێ کەسی دیکەش بەهۆی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی هێزەکانی تورکیا کوژراون کە یەکێک لەوانە هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگی ڕۆژئاوای کوردستانە بە ناوی (باڤێ تەیاری). هاوکات سێ کەسیش بێ سەروشوێنن و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە 12-12-2024، بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا 411 کەس لە هەردوولا کوژراون کە 300 کەسییان ئەندامی گرووپە چەکدارەکانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بە هۆی دووکەڵی پیس و دەنگی بەرز ژمارەیەک مۆلیدە کۆژێنرانەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی 12 ساڵە شوقەکانی کرێنشینانی خەبات تەواو نەکراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی یەکشەممە ئاگربەستی غەززە جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بەشێکی تری زیندانییانی نەخۆش ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەهێڵە چیتر فەیسبووک و ئینستاگرام زانیارییەکانت ببەن
17 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی 12 ساڵە شوقەکانی کرێنشینانی خەبات تەواو نەکراوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د. ئەحمەد کەرکووکی داوا دەکات شوێنێکی تایبەت بۆ مەیخواردنەوە بکرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بەشێکی تری زیندانییانی نەخۆش ئازاد دەکرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیوەندییەکی نهێنیی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات