پسوولەی خۆراكی هەولێر: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانمان نەکەن

شەیری بکە لە:
پسوولەی خۆراكی هەولێر: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانمان نەکەن

پسووڵەی خۆراک

ئاڤا نیوز

پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی فۆڕمی خۆراک لە قۆناغی جێبەجێکردندایە لە باشووری عێراق سەرکەوتوو بووە، بڕیارە لە هەموو عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە هەواڵی مامەڵەی زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی پسوولەی خۆراک لەبریکارێک بۆ بریکارێکی تر، مامەڵەی هاوسەرگیری بۆ دروستکردنی پسوولەی خۆراکی نوێ، بۆتە بابەتی سۆشیاڵ میدیا و چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کرد، دەرکەوت ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیار بوو لەمانگی یەکی ئەم ساڵ شاندی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێت و کار لەسەر زیادکردنی منداڵ بکرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک ڕێکاری تەکنیکی و دارایی تائێستا شاندەکە نەهاتووە، پرۆسەکە جێبەجێ نەکراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، لە ڕاگەیێنراوێکدا، دەڵێت: ڕۆژانە هاووڵاتیەکی زۆر سەردانمان دەکەن و پەیوەندیمان پێوە دەکەن، کەچی مامەڵەکانیان ڕایی ناکرێت، هەرکاتێک وەزارەتی بازرگانی عێڕاق بڕیاری کردنەوەی سەرجەم مامەڵەکانی دا ، ئێمەش هاووڵاتیان ئاگاداریان دەکەینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ