
دیمەنی گۆڕێکی بەکۆمەڵ
ئاڤا نیوز
تیمی گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدانەوەی دووەم گۆڕی بەکۆمەڵیان لە ناوچەی تەل شێخە لە پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق تەواو کرد و کە ڕووفاتی 155 ئەنفالکراوی پرۆسەی شاڵاوەکانی ئەنفالی تێدایە.
وێنە گەورەکە: هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بیابانەکانی پارێزگای موسەنا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ڕووفاتی هەزاران ئەنفالکراوی کورد کە بە دەستی ڕژێمی بەعس کۆمەڵکوژ کرابوون، گەڕێنراونەتەوە ناوچەکانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای شەهیدانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تیمی کار لە فەرمانگەی کاروبار و پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، کاریان لەسەر هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانی سەماوە لە ناوچەی تەل شێخە تەواو کردووە، 155 ڕووفات دەرهێنراون، کە سەرجەمیان ژن و منداڵی کوردن کە لە کاتی پرۆسەی شاڵاوەکانی ئەنفال لە ساڵی 1988 کۆمەڵکوژ کراون.
لە ڕاگەیێنراوەکەی دەزگای شەهیدانی عێراق هاتووە:
- ڕووفاتەکان ڕادەستی بەشی پزیشکی دادوەری دەکرێن بۆ ئەوەی نموونەیان لێوەربگرن بەمەبەستی ناسینەوەی قوربانییەکان.
- حەوت گۆڕی دیکە لە هەمان ناوچە دۆزراونەتەوە، دامەزراوەی شەهیدان لە پلانیدا هەیە ئەم گۆڕانەش هەڵبداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 22-12-2024، لە ناوچەی تەل شێخە لە قەزای سەلمان لە پارێزگای موسەننا، گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە بەم دواییە دۆزرابووەوە، دەستکرا بە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەکە کە ژمارەیەک لە قوربانیانی تاوانی شاڵاوەکانی ئەنفال لەخۆگرتبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان