بەهۆی سەرماوە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ گۆڕانکاری بەسەردا دێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی سەرماوە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ گۆڕانکاری بەسەردا دێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی سەرماوە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە هۆڵی بازنەی لە بینای کاپیتۆڵ لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:


-  جگە لە نزا کردن و وتارەکانی دیکە، ئەوەی دەمێنێتەوە لە هۆڵی بازنەی لە بینای کاپیتۆڵ بەڕێوە دەچێت.


-  کەسایەتی و میوانەکان دەهێنرێنە ناو کاپیتوڵ، ئەمە ئەزموونێکی زۆر جوان دەبێت بۆ هەمووان، و بە تایبەتی بۆ بینەرانی مەراسیمەکە لە سەرانسەریی جیهان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوایین جار کە مەراسیمی سوێند خواردن لە کاپیتۆڵ ئەنجامدرا لە ساڵی 1985 و لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ڕۆناڵد ڕیگاندا بەهۆی سەرماوە بوو.

 

باکگراوند: بەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەکی کەمتر لە لایەنگرانی دەتوانن بەشداری لە مەراسیمی سوێند خواردنی بکەن و تەنیا ئەو کەسانە دەچنە هۆڵەکە کە میوانی تایبەتن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: