دوو تەقینەوە لە قامیشلۆ ڕوویان دا

شەیری بکە لە:
دوو تەقینەوە لە قامیشلۆ ڕوویان دا

تەقینەوەی کۆگایەکی گاز لە قامیشلۆ دوای هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشێک لەڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە کراوەتە سەر قامیشلۆ و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تورکیا لەڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ لە دەوروبەری حەسەکە، هاوکات هێرشەکە بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکێکی سووتەمەنی.

 

زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2025 دا، 29 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر، بە هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە حەوتیان سیڤیل بوون، هاوکات دووانیان ئافرەت و سیانیشیان سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بوون.

 

ئەمەش بزانە: بەهۆی هێرشەکانەوە 23 کەس بریندار بوون کە چواریان سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات و 19 کەسی دیکەیان مەدەنی بوون، لەو ژمارەیە دووانیان ڕۆژنامەنووسن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ