گۆڕێکی کۆمەڵ لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 


گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە حەویجە دەدۆزرێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان گۆڕەکە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی بەعس و سەردەمی داعش دەگەڕێتەوە.

 

لەلایەکی دیکە: فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵ و بێ سەروشوێنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ڕوفاتەکان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی بەغدا کە ژمارەیان 105 ڕوفاتە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.

 

لێدوانی فەرمی: شێح عیسا سەبیل، ئامر لیوای 61ـی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەو کاتەی حەویجە ڕزگار کرا، زانیارییمان هەبوو داعش، حەشد و پێشمەرگەی زیندەبەچاڵ کردووە، دواتریش کە گۆڕەکانمان گەڵدایەوە هاووڵاتی سڤیل و چەکداری حەشدی تێدا بوو.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا لە چوار ناوچەی جیاواز گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە. پرۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی زیاتر بەردەوامە. ئەم گۆڕانە بۆ دوو قۆناغی جیاواز دەگەڕێنەوە، بەشێکیان سەر بە سەردەمی ڕژێمی بەعسن و بەشێکی دیکەشیان پەیوەندییان بە سەردەمی داعشەوە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: