مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە هۆشداری لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا دەدات و دەڵێت: ئەو ڕێکخراوە دەیەوێت بۆشایی ئەمنی بۆ بەهێزبوونەوەی خۆی بەکاربهێنێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 13-1- 2025، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی کرد، هۆشداریی توندی لە بەهێزبوونەوەی داعش لە سووریا و دروستکردنی مەترسیی جددییان بۆ وڵاتەکە وهەموو جیهان دا.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە چاوپێکەوتنەکەی دا دەڵێت: داعش و گرووپەکە جیهادییەکان پلان دادەنێن بۆ ئەوەی گرتووخانەکان بشکێنێن و هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانییان بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانییان چڕترکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر چەند چەکدارێکی داعش لە زیندانەکان هەڵاتوون و چوونەتە نێو سوپای نیشتمانیی سووریا و دەستەی تەحریرولشام.
کاریگەری و لێکەتەکان: مەزڵوم عەبدی باسی لەوە کرد، داعش نەک تەنیا بۆ سووریا، بەڵکوو هێشتا مەترسییەکی جدییە لەسەر هەموو جیهان. دەشڵێت، نزیکەی 60 هەزار چەکداری داعش و ئەندامانی خێزانەکانیان لە کەمپەکانی هۆڵ و ڕۆژ ڕاگیراون.
لەلایەکی دیکە: ڕۆژی دووشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی گوتارێکی پێشکەشکرد و داوای لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ کرد، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدات دوای نەمانی ئەسەد، داعش سەرهەڵبداتەوە و دڵنیایی بدات لەوەی کە داعش لە سوریا و ناوچەکە نەبێتەوە مەترسیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تیکنب ئینێرجی بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت کۆدەبنەوە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ داخرانی کوشتارگەی خەبات دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا چوار لیژنە پێکدەهێنن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور: لەگەڵ "هەسەدە" گرژی ڕووینەداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
12 کانوونی دووەم
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم
ئەردۆغان لە ئامەد: برایەتی کورد و تورک وەک دیجلە و فورات وایە
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم
د. عەباس عیقابی: بەبێ کورد حکومەتی عێراق لاواز دەبێت