کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل ڕێککەوتنی لەگەڵ حەماس پەسەند کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
کابینەی ئەمنی حکومەتی ئیسرائیل کۆبووەوە و تیایدا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان کە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل پەسەند کرد.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە غەززە هەڵگیرساوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر دوای چەندین مانگ گفتوگۆ حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئێستا کابینەی ئەمنی حکومەتی ئیسرائیل کۆبووەوە و تیایدا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان کە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل و بەنێوەندگیریی میسر، قەتەر و ئەمریکا واژۆ کرابوو، پەسەند کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستدا بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا: ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەرەنجامی زیاتر لە 15 مانگ خۆڕاگری فەڵەستینیەکان بوو لە غەززە، هاوکات خاڵێکی وەرچەرخانە لە ململانێی گەلەکەمان لەگەڵ دووژمن، لەسەر بنەمای گەیشتن بە ئامانجەکانی.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "لە شێوازی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان نیگەرانین، تاوەکو حەماس ئەو کێشانەی کە لە ئاگربەستەکە دروستیکردوون چارەسەر نەکات بڕیاری کۆتایی لەسەر نادەین، هاوکات حەماس لە هەندێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکە پاشگەز بووەتەوە".
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنی کۆتایی بە ئازادکردنی بارمتە و زیندانییەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
12 کۆچبەری کورد لە لیبیا دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ گۆڕانکاری بەسەردا دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕانکاری لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دوورە لە ڕاستی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیکتۆک لە ئەمریکا ڕووبەڕووی قەدەغەکردن دەبێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
17مین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب دەكرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان 14 ساڵ زیندانی دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: پێویست ناکات لە ترەمپ بترسین
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کێ دەتوانێت لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ بەشدار بێت؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هۆشداریی لە دەستپێکردنەوە شەڕی غەززە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی سووری: 401 کەس لە دەورووبەری بەنداوی تشرین کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێنج هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حوسییەکانی یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا 235 ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی سووریا دەکات