شاندی باڵای هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی 23 وڵات كۆبووەوە
- بزنس
- 16 کانوونی دووەم

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەفین دزەیی و پێشەوا هەورامانی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی خستنەڕووی وردەكاریی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی 23 وڵات كۆبووەوە.
بۆچی گرنگە: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانەوە، دەیەوێت ناڕەزایەتییەکانی خۆی سەبارەت بە پابەندنەبوونی بەغدا بە ڕێككەوتنەكان و نەناردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە وڵاتەكان بگەیێنێت كە دواجار ئەمە دەبێتە گوشارێك لەسەر بەپرسانی حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیار و هەڵوێستەكانیان بكەن.
زانیاریی پەیامنێر: كوردستان حەسەن پەیامنێری دیبلۆماسیی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لە ناوەڕۆكی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و گرفتەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و زیانی وەستانی پرۆسەكەی بۆ كونسوڵ و نوێنەرە ئامادەبووەكانی كۆبوونەوەكە كرد.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان داتا و زانیاریی پێویستی سەبارەت بە ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نێردراوە و گرفتە داراییەكانی دیكەی نێوان هەولێر و بەغدا خستەڕوو.
لێدوانی فەرمی: دوا كۆتاهاتنی كۆبوونەوەکە هەریەك لە سەفین دزەیی، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەت وردەكاریی و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستە ڕوو.
- سەفین دزەیی ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ، بەداخەوە ئەو ڕێككەوتنانەی كە لەنێوان هەولێر و بەغدا لە پێشووتر كراون جێبەجێ نەكراون و هۆكارەكەش حكومەتی عێراقە، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بەردەوامە و وەستانی پرۆسەكە زیانی 23 ملیار دۆلاری هەبووە.
- پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا لە پاڵ ژمارە و داتا پەیامی سیاسییش خرایە ڕوو، كۆنسوڵ و نوێنەرە ئامادەبووەكان ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن و دەیدەنە باڵیۆزخانەكانیان و ئەوانیش گلەیی و پەیامەكانی هەرێمی كوردستان دەگەیەننە حكومەتی عێراق و داوای ڕوونكردنەوە دەكەن.
ئەمەش بزانە: شاندی هەرێمی کوردستان لە هەریەك لە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك ڕاوێژكار پێکهاتبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان