وەزارەتی دارایی: بەغدا تەنیا 48%ی بەشە بودجەی بۆ کوردستان ناردووە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی: بەغدا تەنیا 48%ی بەشە بودجەی بۆ کوردستان ناردووە

تابلۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە لە كۆی مانگەكانی ساڵی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق، تەنیا مووچەی 10 مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، واتە تەنیا 48%ی بەشە بودجەی بۆ کوردستان ناردووە.

وێنە گەورەكە: بەهۆی نەناردنی بڕی پێویستی پارە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، تاوەكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە فەرمانبەرانی عێراق چەند ڕۆژێكی دیكە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ وەردەگرن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند:

- وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا 48%ی شایستەی لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بە 52 گوژمە ناردووە.

- لە 1-1-2024 تاوەكو 31-12-2024 وەزارەتی دارایی فیدRاڵ لە كۆی  20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینار، تەنیا 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هەزار دیناری ناردووە كە دەكاتە 48%ی كۆی شایستەكانی هەرێمی بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق.

- وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردوویەتی بە نزیکەیی دەکاتە مووچەی (10) مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە.

لەلایەكی دیكەوە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز, حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە لەگەڵ شاندی سیاسی سەردانی بەغدا بکات کە بڕیارە سەردانی سوودانی بکەن و  پەیام و هەڵوێستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبگەیێننن لەبارەی مووچە و بودجە، دەبێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ