لە هەڵەبجە دوو کەس بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
لە هەڵەبجە دوو کەس بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیرکران

مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا دوو کەس دەستگیر دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای تۆمارکرنی سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییانی گوندی دەرەشیشی خواروو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە دژی دوو کەس کە گوایە محاویلەی کارەبایان دزیوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەڵەبجە دوو کەسیان دەستگیرکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند،  ئەو دوو کەسە یەکێکیان تەمەنی 24 ساڵە و ئەوەی دیکەش تەمەنی 32 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن.تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و بە پێی ماددەی یاسای 446 ڕاگیراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ