لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان، گرافیک - ئاڤا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە بەستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکەش لەوبارەیەوە دەڵێت 'هەردوو باڵاکە پێکەوە کۆنفرانس ناکەن'.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش مانگی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان داناوە، بۆ ئەوەی چەند گۆڕانکارییەک لەناوخۆدا بکات و کۆنفرانس ببەستێت، ئێستا پرسی بەستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەکە بووتە ڕۆژەڤ، بۆیە ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی و سەرپەرشتیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا گۆڕان دوو بەشە، بەشی کوردسات و بەشی گردەکە. بەشی کوردسات بەستنی کۆنفراسی ڕاگەیاندووە، برادەرانی گردەکە لە قۆناغی سەرەتای ئامادەکارین بۆ کۆنفرانس.
زانیاریی زیاتر: هەردوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان پێکەوە کۆنفرانس ناکەن، پێشتر هەوڵێک هەبوو بۆ ئەمە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
چاوەڕوانییەکان: کۆمیسیۆن شەش مانگی بۆ بەستنی کۆنفرانس داناوە، ئێستا تەنیا نزیکەی سێ مانگ بۆ تەواوبوونی ئەو کاتە ماوە، دەبێت پێش تەواوبوونی کاتەکە کۆنفرانس ببەسترێت، یان هەماهەنگییەک لەو بارەیەوە لەگەڵ کۆمیسیۆن بکرێت.
باکگراوند: بزووتنەوەی گۆڕان تاوەکو ئێستا دوو کۆنفرانسی بەستووە، یەکەم کۆنفرانسی لە ساڵی 2009 ، دووەمیان لە ساڵی 2024 بوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند و تیکتۆکچی بۆ ناو خانەی منداڵان قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: بەغدا تەنیا 48%ی بەشە بودجەی بۆ کوردستان ناردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
12 کانوونی دووەم
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند و تیکتۆکچی بۆ ناو خانەی منداڵان قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
داواکارییەکی خۆپێشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ دەکرێت و ڕێگاکان دادەخرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەبارەی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری خەرج دەکرێت