
ئاڤا نیوز
لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و بە دیجیتاڵیکردنی دارایی، پرۆژەی هەژماری من ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەل کۆمپانیای ڤیزای جیهانی واژۆ دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی پرۆژەی هەژماری من و کۆمپانیای ڤیزا، کۆمپانیاکە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ سوودمەندانی پڕۆژەکە ڕێکدەخات سەبارەت بە سوودەکانی گشتگیری ئابووری و شیکردنەوەی باشترین ڕێگاکانی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە پارەدانی دیجیتاڵی و سوود و خزمەتگوزاریەکانی بانکی.
لێدوانی فەرمی: ماریۆ مەکاری، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڤیزا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ئەم ڕێكکەوتنە ڕایگەیاند:
- هۆشیاری و گشتگیری ئابووری بناغەی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئابوورین.
- ڤیزا پابەندە بەو ڕۆڵە گرنگەی پێیدراوە لەو قۆناغە ڕاگوزەرییە لە هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەگەڕخستنی ئەزموونی کۆمپانیاکەمان لە سەرانسەری جیهان بۆ درووستکردنی ئابووریێکی دیجیتاڵی پارێزراو".
بۆچی گرنگە: ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پەرەپێدانی شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی و بەرەو پێشبردنی گشتگیری ئابووری لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کەمپەینی پەروەردەیی و هۆشیاری لە بارەی پارەدانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییە بانکییەکان لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش هاوکاریی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات لەوەی کە بتوانن زیاتر پشت بە پارەدانی دیجیتاڵی لە کاروباری ڕۆژانەیاندا ببەستن، ئەمەش بەوپێیەی بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: ئەم هاوبەشییە پابەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزا لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەدان لە ڕێگای کاش و ئاسانکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری و سوودە بانکییەکان و بنیاتنانی ئابووریەکی دیجیتاڵی گشتگیر و بەهێز دەردەخات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەستیپێکرد
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی چەندین تیرۆرست لە لیستی شەهیدان ئاشکرا دەبێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لە ڕۆژانی داهاتوو باران دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات