ماوەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان درێژکرایەوە

شەیری بکە لە:
ماوەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان درێژکرایەوە

ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەنگدان، وێنە، محەممەد شوانی -ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ماوەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانی بۆ ماوەی 5 ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1-2-2024 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەرگای تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانی کردەوە، سەرەتا تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بوو، بەڵام دواتر تا ڕۆژی 29ی شوبات درێژکرایەوە.

 لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت:  هەرچەندە ئەمڕۆ دوا وادە بوو، بەڵام کۆمیسیۆن بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر بە هاووڵاتیان پرۆسەکەی بۆ 5  ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.

بۆچی گرنگە: ژمارەیەکی زۆرتری لەدایکبووی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: