قەییومێک لە شوێنی سەرۆک شارەوانییەکی دەم پارتی دادەنرێت

شەیری بکە لە:
قەییومێک لە شوێنی سەرۆک شارەوانییەکی دەم پارتی دادەنرێت

پارێزگای مێرسین لە تورکیا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی هۆشیار سەڕیڵدز، سەرۆک شارەوانی ئاکدێنیز کە سەر بە دەم پارتییە لە پارێزگای مێرسین لە تورکیا بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە لەلایەن پۆلیسی شارەکە دەستبەسەرکرا، بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا زەیت شەنەر، قایمقامی شارەکە وەکو قەییوم دەستبەکاربووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 10-1-2025 سەڕیڵدز و جێگرەکەی لەگەڵ چوار ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە کە سەر بە دەم پارتی بوون بە فەرمانی داواکاری گشتتیی مێرسین بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پەکەکە و بڵاوکردنەوەی بانگەشە بۆیان، دابین کردنی سەرچاوەی دارایی پەکەکە، پێشێلکردنی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندان ژمارە 2911"، دەستبەسەرکران.

 

زانیاریی زیاتر: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەو سەرۆک شارەوانییەی دەم پارتی لەگەڵ هەر چوار ئەندامەکەی ئەنجوومەن بە ناوەکانی: نوریە ئەرسلان، ئۆزگور چالار، حیکمەت باکرهان، نێسلیهان ئۆروچ، لە پۆستەکەیان دوورخراونەتەوە، زەیت شەنەری سەر بە قەییوم وەک سەرۆک شارەوانی نوێێ ئاکدێنیز دامەزرێنرا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ