ئۆکراینا دوو سەربازی کۆریای باکوور بە دیل دەگرێت

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا دوو سەربازی کۆریای باکوور بە دیل دەگرێت

یەکێک لەو سەربازانەی کۆریای باکوور لە کۆرسک لەلایەن سوپای ئۆکرینا دەستگیر کرا

ئاڤا نیوز


ئۆکراینا ڕایدەگەیێنێ، دوو سەربازی کۆریای باکوور کە لە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا لە دژی وڵاتەکەی شەڕیان کردووە، بە دیل گیراون.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند، "سەربازەکانمان لە ناوچەی کورسک دوو سەربازی کۆریای باکووریان بە دیل گرتوون. سەربازەکان بریندار بوون، بەڵام زیندوون و بۆ کیێڤ گوێزراونەتەوە."

 

 زێلێنسکی گوتیشی، "ئەم بەدیلگرتنە کارێکی ئاسان نەبوو، چونکە هێزەکانی ڕووسیا و سەربازەکانی کۆریای باکوور سەربازە بریندارەکانی خۆیان دەکوژن تا هیچ شوێنەوارێک لە بوونی سەربازیی کۆریای باکوور لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەجێ نەمێنێت."

 

ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەمجارە ئۆکراینا بتوانێت سەربازی کۆریای باکوور بە زیندوویی بە دیل بگرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکراینا دەستگیرکردنی ئەم سەربازانە دەکاتە بەڵگە بۆ بەشداریکردنی نزیکەی 11 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی دژ بە وڵاتەکەی کە پێشتر کۆریای باکوور و ڕووسیا ڕەتیان کردبوویەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: