دەسەڵاتدارانی لۆس ئانجلس داوا لە دانیشتووانی شارەکە دەکەن لە ماڵەکانیان دەرنەچن

شەیری بکە لە:
دەسەڵاتدارانی لۆس ئانجلس داوا لە دانیشتووانی شارەکە دەکەن لە ماڵەکانیان دەرنەچن

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرە بەتینەکەی لۆس ئانجلسی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەدەن

ئاڤا نیوز


دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە لۆس ئانجلسی ئەمریکا داوا لە دانیشتووانی شارەکە دەکەن بەهۆی چڕی دووکەڵی ئاگرکەوتنەوەکە لە ماڵەکانیان دەرنەچن.

 

لێدوانی فەرمی: ئینچ ماهاگان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتیی لە لۆس ئانجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە تێکەڵەیەک لە تەنۆلکەی بچووک و گازی ژەهراوی و هەڵمی ئاو دروست بووە. لە ڕێگەی هەناسەدانەوە ئەو تەنۆلکانە لە ڕێگەی لووتەوە دەچنە نێو سییەکان و قورگ ئێشە و سەر ئێشە دروستدەکات. بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان دەرنەچن و دەمامک ببەستن.

 

زانیاریی زیاتر: پزیشکی دادوەری لە لۆس ئانجلس ئاشکرای دەکات، بەهۆی ئەو ئاگرەی ناوچەکەی گرتووەتەوە لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە. 

 

ئەمەش بزانە: ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی فراوان بوونی پانتایی ئاگرکەوتنەوە، دووکەڵێکی ژەهراوی ئاسمانی شارەکەی تەنیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: