ترەمپ و پووتین کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ و پووتین کۆدەبنەوە

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسی - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت لەگەڵیدا کۆببێتەوە. 


وێنە گەورەکە: ئەم لێدوانەی ترەمپ چەند ڕۆژێک پێش دەستبەکاربوونیەتی وەک سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دابوو شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێبهێنێت و بیانگەیێنێتە ڕێكکەوتن. 


لێدوانی فەرمی: ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە:

 

- "سەرۆک پوتین دەیەوێ کۆببینەوە، ئەو تەنانەت بە ئاشکرا ئەوەی گوتووە، ئێمەش پێویستە کۆتایی بەو شەڕە بهێنین، ئەوە بێسەروبەرییەکی خوێناوییە."

 

- "ئەو دەیەوێت کۆببینەوە و ئێمەش ئامادەکاریی بۆ دەکەین."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ هیچ کات نەخشەڕێیەکی ڕوونی بۆ وەستانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نەخستووەتەڕوو، بەڵام زۆرجار ڕەخنەی لە ناردنی ئەو بڕە زۆرە لە چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ