
دیمەنی ماستەرپلانی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
عەلوەی ئاکرێ دووەم گەورەترین سەنتەری بازرگانی و عەلوەی هاوچەرخە لە هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوو دووکانداران کاڵاکانیان بگوازنەوە و عەلوەکە بەڕووی جووتیاراندا بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 11-6-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پرۆژەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێی دانا، پڕۆژەکە بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری 245 مەتر دووجا جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە 60٪ـی کۆی گشتی کارەکانی تەواوکراوە و ئەو بەشەش کە تەواوبووە بەڕووی جووتیاراندا دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نزار غازی، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پرۆژەکە 60٪ـی کارەکانی تەواوکراوە، بڕیارە ڕۆژی 10- 1- 2025 دووکاندارەکان کاڵاکانیان بگوازنەوە بۆ عەلوەی ئاکرێ و ئەو بەشەی تەواوکراوە دەکرێتەوە، ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکەش بەگشتی سێ ساڵی بۆ تەرخان کراوە بەڵام کارەکانی بە خێرایی دەکرێت و چاوەڕێ دەکەین بەر لەوادەی خۆی تەواوبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەری بازرگانی و عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ لە 112 دووکانی عەلاف، 48 عەلوە و 19 دووکان، 20 کۆگا، 35 بنکەی فرۆشتن، 11 ساردکەرەوە، 2 قەپان، گۆڕەپانێکی فرۆشتنی سەوزە، ناوچەیەکی سەوزایی و نەمامگەیەک و گەراجێکی فراوانی تایبەت بە ڕاوەستانی ئۆتۆمبێلی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت