
دیمەنی چەند کارمەندێکی کۆمیسیۆن لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک و لقەکانی کۆمیسیۆن سەرقاڵی ڕۆتیناتی ئامادەکردنی چەکی بانکی و دابەشكردنی کارمەندانن بەسەر بانکەکاندا.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە دوو مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن، بڕی 150 بۆ 250 هەزار دینار وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد حوسێن، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "سەرقاڵی ڕێکارەکانین پارەکە لە سەرجەم بانکەکانی بەڕێوەبەرایەتی بانکە بازرگانییەکان خەرج دەکرێت و لە کۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی پارەکە بەسەر کارمەندان دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی پارەکە 15 بۆ 20 ڕۆژی دەوێت، چونکە دەبێت سەرجەم کارمەندان چەکیان بۆ دروست بکرێت و بڕی پارەکە بەسەر بانکەکاندا دابەش بکرێت و ڕۆتیناتی گواستنەوە و دابەشکردنی لیستی کارمەندەکان بۆ سەر بانکەکان کاتی دەوێت.
ئەمەش بزانە: كۆمیسیۆن 150 هەزار دینار بۆ ئەو کارمەندانە خەرج دەکات کە کارمەندی حکومەتن، 250 هەزار دینار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کارمەندە یەدەگەکانیش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت