فڕۆکەیەک لە ئوسترالیا تێکشکا و بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
فڕۆکەیەک لە ئوسترالیا تێکشکا و بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەست دا

دیمەنی گواتنەوەی بریندارەکانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەکەی فڕۆکەکەی ئوسترالیا، وێنە: Sama TV

ئاڤا نیوز 

 

فڕۆکەیەک لەکاتی بەرزبوونەوەی لە دوورگەیەکی گەشتیاری ئوسترالیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی ئوسترالیا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بنکەکەی لە دوورگەی ڕۆتێنست لە ئوسترالیا تێکشکا و لە فڕۆکەکەدا حەوت کەس هەبوون، سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەشیان بریندار بوون، هاوکات کەسێکی دیکەش ڕزگاری بووە.

 

زانیاری زیاتر: ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هاووڵاتی سویسرا و دانیمارک بوون بە مەبەستی گەشتیاری چوونەتە دوورگەکە.

 

باکگراوەند: هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە هێشتا نەزانراوە، بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەکە خۆی بە بەردەڵانێکدا کێشاوە و بەهۆیەوە تێکشکاوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ