
دیمەنی ژمارەیەک خانەنشینی سلێمانی لەکاتی نۆرە گرتن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک خانەنیشنانی سلێمانی ماوەی دوو مانگە مووچەکانیان ڕاگیراوە تاوەکو ئێستا خەرج نەکراوە، هۆکارەکەشی بۆ تەواونەکردنی ڕێکارەکانی بایۆمتری و ژمارەی وەزیفی (یو پی ئێن)ـە, ئاڤا زانیویەتی کە مووچەکان نافەوتێت و دوای تەواو کردنی بایۆمەتری پێیان دەدرێت.
وێنە گەورەکە: کۆتایی ساڵی 2024 دوایین وادە بوو بۆ ئەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بایۆمەتری بکەن و دواتر لە فەرمانگەکانیان مامەڵەی ژمارەی وەزیفی بکەن، کە ئەمانە بەشێکن لە داواکارییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی زانیویەتی، کە نزیکەی هەزار خانەنشینی مەدەنی مووچەکانیان ڕاگیراوە و خەرج ناکرێت، چونکە تاوەکو ئێستا مامەڵەی بایۆمتری و ژمارەی وەزیفیان نەکردووە، زۆرینەیان دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن.
ئەمەش بزانە: مووچەی ئەو خانەنشینانە نافەوتێت دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، مووچەکانیان لە بانکەکانەوە دانراوە و بەیەکەوە وەردەگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت