بەغدا سێ مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک هەیە

شەیری بکە لە:
بەغدا سێ مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک هەیە

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

هەرچەندە مووچەی مانگی 12 یەکلانەبووەتەوە، بەڵام هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن بۆ دابینکردنی، حکومەتی عێراقیش بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک سێ مەرجی هەیە، حکومەتی کوردستانیش جێبەجێیان دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "وردبینی بۆ لیستی مووچە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی پێش 15ـی مانگ ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت، بەو ئامانجەی لەکاتی خۆیدا پارە بنێردرێت و دوانەکەوێت".

 

مەرجەکان چین؟ حکومەتی عێراق سێ مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک هەیە:

یەکەم: ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێت، هەردوولا ڕێکبکەون ئەمساڵ چۆن و چەند بنێردرێت، ئەرک و پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش چی دەبێت.

دووەم: ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک بەپێی داواکاریی ئەوان.

سێیەم: ناردنی داهاتی ناوخۆ. حکومەتی عێراق داوا دەکات هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر مەرج و داواکارییەکانی حکومەتی عێراق داوە، لە ئامادەکردنی لیستی مووچە جێبەجێیان دەکات، ئامادەشە بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ  و ناردنی داهاتی ناوخۆ.

 

خاڵی ئەرێنی: ئێستا هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی یەکیان بەئامادەکراوی ڕادەستی وەزارەتی دارایی کردووە، کارەکان بۆ ڕێکخستنی لیستەکە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی بەغدا دەستیپێکردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەری مووچەی مانگی 12 لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی پارەی ئەو مانگە لەلایەن بەغداوە دیاری بکرێت، ئەو مووچەیەی کە مافی خەڵکی کوردستانە نەفەوتێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ