ترودۆ خۆی بۆ دەست لەکار کێشانەوە ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
ترودۆ خۆی بۆ دەست لەکار کێشانەوە ئامادە دەکات

جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

ئاڤا نیوز

 

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەیەکی کەنەدی لەم هەفتەیەدا جەستن ترودۆ ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕادەگەیێنێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەیەکی ''زە گلۆب ئەند مەیل''ـی کەنەدی، جەستن ترودۆ ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرکردایەتیی پارتی لیبراڵ لە میانەی کۆنفڕانسی حیزبەکەی لە چوارشەممەی داهاتوو ڕادەگەیەنێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێری ئەو ڕۆژنامەیە هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ترودۆ وەک سەرۆکوەزیرانی کاتی بەردەوام دەبێت تا سەرکردەیەکی نوێی پارتەکە هەڵدەبژێردرێت، یان دەستبەجێ پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت، چاوەڕوان دەکرێت حیزبەکەی کریستا فریلاندی، وەزیری پێشووی دارایی کەنەدا وەک جێگرەوەی ترودۆ  دەستنیشان بکات.


 
باکگراوند: ترودۆ لە ساڵی 2015 سەرکردایەتی پارتی لیبراڵەکانی کەنەدا دەکات، خاوەنی جاماوەرێکی زۆرە و سێ جار لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتووە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی  پەیوەندییەکانی لەگەل ئەمریکا ڕووبەڕووی دابەزینی بەرچاوی جەماوەری بووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ