حەماس: ئەندامی نوێ بۆ ناو ڕیزەکانمان وەردەگرین

شەیری بکە لە:
حەماس: ئەندامی نوێ بۆ ناو ڕیزەکانمان وەردەگرین

چەکدارێکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی

ئاڤا نیوز


حەماس سەرقاڵی وەرگرتنی ئەندامی نوێیە بۆ ناو ڕیزی چەکدارەکانی و ڕایشیدەگەیێنێت، ئیسرائیل توانای لەناوبردنیانی نییە. 

 

وێنە گەورەکە: لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە ئیسرائیل بە ئامانجی لەناوبردنی حەماس و گەڕاندنەوەی بارمتەکان هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە. ئیسرائیل زیانی زۆری بە حەماس گەیاندووە، بەڵام حەماس لەناو نەچووە و ئێستاش دەیەوێت چەکداری نوێ بۆ ناو ڕیزەکانی وەربگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی، 3-1-2025، شاندێکی دانوستانکاری ئیسرائیلی بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاگربەست دەچنە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

 

هاوکات بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی کۆتایی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە قاهیرە ببەسترێت. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ