ئیسرائیل موشەک و درۆنێکی حوسییەکانی خستە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل موشەک و درۆنێکی حوسییەکانی خستە خوارەوە

سێ درۆنی حووسییەکانی یەمەن بە ئاراستەی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەکێک و درۆنێکیان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: مووشەک و درۆنەکە لە ئاسمانی ئیسرائیل پێکراون و لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە خوارەوە. ئاماژەی بەوەش داوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و کاری زیاتر لە سەر ڕووداوەکە دەکرێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو، حوسییەکان چەندین جاری تر هێرشی موشەکی و درۆنییان کردووەتە سەر ئیسرائیل. ئیسرائیلیش چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنكە و بارەگانی حوسییەکان. 


ئەمەش بزانە: حوسییەکان لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و بە پاساوی بەرگریکردن لە خەڵکی ‌غەزە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی لە دەریای سووری و کەنداوی عەدەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ