زێلێنسکی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا دەست پێ دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا دەست پێ دەکەینەوە

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا دەست پێ دەکەینەوە. 


وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێک پێشتر ئەندریە سیبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سەردانی دیمەشقی کردبوو و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی بەڕێوەبردنی سووریا کۆ بووەوە و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەشی کردبووەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆکراینا ڕایگەیاندووە لە بوارە جیاوازەکاندا هاوکاریی حکومەتی سووریا دەکات و لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ خەڵكی سووریا هاوکار دەبێت.


زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا، ئۆکراینا 20 بار ئاردی بۆ سووریا ناردووە و ڕاشیگەیاندووە لە ناردنی خۆراکی زیاتر بەردەوام دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ