لۆگۆی توکیا و هەسەدە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
تورکیا پەکەکە و یەپەگە بە هێزی تیرۆریستی ناودەبات، بەڵام ئەمریکا تەنیا پەکەکە بە تیرۆریست دەزانێت و لەگەڵ یەپەگە هاوپەیمانە، پنتاگۆن دەڵێت، ئێستا هاوپەیمانییەک لە نێوان تورکیا و هەسەدە هاتووەتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: سابرینا سینگ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پێنتاگۆن، ڕایگەیاند: ئاگربەستێک لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، لە منبج لە باکووری سووریا، هاتووەتە ئاراوە.
زانیاریی زیاتر: ئاگربەستەکە سەرەتاکانی مانگی دیسێمبەر و بە دەستپێشخەریی ئەمریکا بووە؛ ئەمەش دوای ئەوە کاری لەسەر کراوە کە دیمەشق کەوتە دەست هیزەکانی دەستەی تەحریرولشام و ڕژێمی ئەسەد ڕووخا. هەرچەندە پێشتر وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕەتی کردبوویەوە کە گفتوگۆی ئاگربەستی لەگەڵ هەسەدە هەبوو بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەسەدە هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکایە لە شەڕی دژ بە داعش و لەلایەن ئەمریکاوە پشتیووانی دەکرێت و ڕێبەرایەتییەکەی بە دەست هێزە کوردییەکانی یەپەگەیە کە تورکیا بە پاشکۆی پەکەکەیان دەناسێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا دوا دەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
29 کانوونی یەکەم
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
28 کانوونی یەکەم
كەشتی پاركەر بە خێرایێكی زۆر لە خۆر نزیك دەبێتەوە
27 کانوونی یەکەم
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە بنکەی سەربازی نوێ لە کۆبانێ دابمەزرێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس: ئەندامی نوێ بۆ ناو ڕیزەکانمان وەردەگرین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سووریا دەست پێ دەكاتەوە