بەریتانیا مەشق بە فەرماندەکانی پێشمەرگە دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر باسی کار و پرۆژەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات، لەو چوارچێوەیەدا ئەم هەفتەیە خولێکی تایبەت بۆ فەرماندەکانی پێشمەرگە دەکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان زۆر تۆکمە و پتەون:

- بەردەوامین لە هاوکاریکردن و مەشقکردن بە هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بڕیارە ئەم هەفتەیە ڕاوێژکار و راهێنەرە سەربازییەکانمان خولێک بۆ فەرماندەکانی پێشمەرگە بکەنەوە.

- لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگیداین بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی پێویستیانە.

- بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆگرامێکمان هەیە بۆ وەبەرهێنان و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان، تاوەکو ئیستا هاوکاریمان پێشکەش بە 250 گەنج کردووە و پلانیشمان هەیە ژمارەکە بۆ 350 گەنج بەرزبکەینەوە.

گۆشەیەکی دیکە: جەیمس گۆڵدمان لە لێدوانەکەیدا بۆ کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا باسی ژیانی خۆی لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: ماوەیەکی کەمە هاتوومەتە هەولێر، هەرێمی کوردستان دڵڕفێن و دڵگیر و ئارامە، هەست بە ئاسودەیی دەکەم، گەشتم بۆ سلێمانی، دهۆک، ڕانیە، سۆران و چیای کۆڕەک کردووە، ئەو ناوچانە زۆر خۆشن و خەڵکەکەی میواندۆست و گەرموگوڕن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: