سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتوو لە سەڵاحەددین بەهائەدین دەکات
- کوردستان
- 29 کانوونی یەکەم
سەرۆك بارزانی - سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین بە ئەمینداریی گشتیی یەكگرتوو
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەڵاحەددین بەهائەدین دەكات و داوای هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش دەكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژانی 27 و 28 -12-2024، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنگرەی نۆیەمی خۆی بەست و جارێكی دیكە سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین بە ئەمینداریی گشتیی یەكگرتوو هەڵبژێردرایەوە، هاوكات لە كۆی 19 كەس كە كاندید بوون، بۆ ئەندامی دەستەی باڵای چاودێری، 9 كەسیان كە پێكهاتوون لە شەش پیاو و سێ ژن دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ئەمرۆ یەكشەممە 29-12-2024، ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە؛ سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەڵاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سەڵاحەددین بەهائەدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، جەختیان لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان كردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە