تیمەكانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنییەكان پاشماوەیەكی جەنگی لەناودەبەن
- کوردستان
- 29 کانوونی یەکەم

یەکێک لە پاشماوەی ئەو تەقەمنییانەی کە نە تەقیوەتەوە
ئاڤا نیوز
تیمەكانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە هەولێر بەردەوامن لە خاوێنكردنەوەی شوێنە جیا جیاكان لە پاشماوەی جەنگ و كێڵگە مینییەكان، ئەمجارەیان پاشماوەیێكی تەقەمەنی لەجۆری ڕۆگ-7 چارەسەر دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە هەولێر، تیمەكانی لەناوبردنی تەقەمەنی دوای ئەوەی لەلایەن گروپی گەشتیارییی "كوردستان ئاوتدۆر" ئاگاداركرانەوە بە دەركەوتنی پاشماوەیێكی تەقەمەنی جەنگی لە جۆری ڕۆگ-7 لە گوندی سماقووڵی سەر بە شارۆچكەی كۆیە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەریی چالاكییەكانی لەناوبردنی تەقەمەنیی نەتەقاوە و بە ئامادەبوونی چاودێریی دڵنیایی جۆری، چوونە شوێنەكە و تەقەمەنیەكەیان چارەسەر كرد.
بۆچی گرنگە: هەبوونی پاشماوەی تەقەمەنی جۆری (7ROG) كە لەلای هاووڵاتیان بە قازیفە ناسراوە، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا هەن و هەبوونی لەشوێنە شاراوەكان بە نەتەقاوەیی، ڕەنگە مەترسی بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان دروست بكات، لەو چوارچێوەیەشدا تیمەكانی لەناوبردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مین بەردەوامن لە دۆزینەوە و لەناوبردنی ئەوجۆرە تەقەمەنییانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە