بانكى ڕافیدەین قەرزی بچووك بە هاووڵاتییان دەدات

  • بزنس
  • 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بانكى ڕافیدەین قەرزی بچووك بە هاووڵاتییان دەدات

ئاڤا نیوز



بانكی ڕافیدەین ڕایدەگەیێنێ، قەرزی بچووك بە بڕی 5 ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دینار بە هاووڵاتییان دەدات و خوازیاران دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە داواكاری پێشكەش بكەن.

 

وێنە گەورەكە: بانكی ڕافیدەین وەك بانكێكی فەرمی حكومی كە ڕاستەوخۆ سەر بە بانكی ناوەندیی عێراقە، لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەیدا، قەرز بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بە هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەدات بەومەرجەی هەژماری بانكیان لە بانكێكی حكومی یاخود هەر بانكێكی دیكەی ئەهلی هەبێت كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە ڕێگەپێدراون بن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانكی ڕافیدەین بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی حكومی دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنی قەرزی بچووك بە بڕی 5 ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دینار، بەو مەرجەی لە یەكێك لە بانكە حكومییەكان یاخود بازرگانییە ڕێگەپێدراوەكان خاوەنی هەژماری بانكی بن و كارتی بانكیان كارا بێت، هەروەها داهاتی مانگانەیان گونجاو بێت بۆ دانەوەی قەرزەكە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینكەی خوارەوە داوای قەرز بكەن و بە قیستی مانگانە لێیان وەردەگیرێتەوە بە خستنەسەری ڕێژەیەكی كەمی باج و ڕسووماتی بانكی.

 

زانیاریی زیاتر: لەرێگەی ئەم لینکەوە داواکاریی بۆ وەرگرتنی قەرزەکە پڕبکەرەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ