بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە ڕوونکردنەوە دەدات و هۆکاری کارنەکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە ئاشکرا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان دووکان سووتان.

سەرەتا ئاگرەکە لە دووکانێکەوە دەستیپێکرد، بەڵام کۆنترۆڵنەکرا و بەخێراییەکی زۆر تەشەنەی سەند. دووکاندارانی بازاڕەکەش هۆکارەکەیان بۆ کارنەکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە گەڕاندەوە.

چی لەبارەوە دەگوترێت:
شاخەوان کاکەمەم، ئەندامی ئەنجوومەنی پێشووی بازاڕەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساڵی 2018 ەوە سیستمی ئاگرکوژێنەوە بە شێوەی ستاندارد بۆ هەموو بازاڕەکە بەسترا، بەڵام بەرگری شارستانی پەسندی نەکرد تا کاری پێبکەین.

هۆکارە زانراوەکان: گومانەکان بۆ  ئەوە دەچن کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت، ئەو شوێنەشی یەکەمجار ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە تەنها چەند مەترێک لە خەزانی سیستمی ئاگرکوژێنەوە دوور بووە.

لێدوانی فەرمی:
کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، تێبینی زۆریان لەسەر سیستمەکە هەبووە و کەموو کوڕی زۆری هەبووە بۆیە ڕەزامەندییان لەسەر نەداوە بخرێتەکار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: