مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست و شایستەی دارایی دوو مانگ دابەش دەکرێت
- بزنس
- 23 کانوونی یەکەم

مامۆستایەک لە هۆڵەکانی خوێندن - دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
سبەی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش بڕیارە ئەم هەفتەیە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا شایستەی دارایی دوو مانگی سەردەمی وانەبێژی وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لەلایەن وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی ئاگادار کراوەنەتەوە کە ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی شایستەی دارایی مانگی (حەوت و هەشت)ی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری، لە هەفتەی ڕابردووەوە دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست کراوە و ئەمڕۆ کۆتایی پێهات و سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست پارەی دوو مانگەکەیان وەرگرت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە خەرج کرا، بەڵام مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی کورتهێنانەوە مووچەیان وەرنەگرت. ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە مووچەیان دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت