کوژرانی بەرپرسێکی یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
کوژرانی بەرپرسێکی یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیێنرا

ئازادی دێریک ناسراو بە (ئامینە سەید ئەحمەد

ئاڤا نیوز

تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەلە (یەپەژە) لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیێنێت، میدیاکانی نزیک لە یەپەژەش هەواڵەکە پشتڕاست دەکەنەوە.

وێنە گەورەکە: هێرش و بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوی کوردستان بۆ سەر شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەردەوامە، ئەمەش زیانێکی زۆری بەو هێزانە و بە خەڵکی مەدەنی گەیاندووە، تاوەکو ئێستا دەیان فەرماندە و سەدان هاونیشتیمانی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای هەوڵگری تورکیا (میت) ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ئازادی دێریک ناسراو بە (ئامینە سەید ئەحمەد) کە بەرپرس بووە لە دابینکردن و بەکارهێنانی مووشەک لە نێو یەپەژە لە قامیشلۆ کوژراوە.

میت ئاماژەی بەوە کردووە ئازادی دێرک ساڵی 2011 پەیوەندی بە یەپەژەوە کردووە، بەڵام ئاماژەی بە کاتی هێرشەکە و ڕۆژی کوژرانی نەکردووە.

بۆچوونی بەرامبەر: میدیاکانی نزیک لە یەپەژە ڕایانگەیاندووە، لە 16 ی ئەم مانگە لە هێرشێکی شەڕڤانان لە دژی سەربازانی تورکیا "ئازادی دێریک و فەرماندەیەکی دیکەی یەپەژە گیانیان لە دەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ