
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەم هەفتەیەدا مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8 وەرگرن، لە ڕۆژانی داهاتوو پەروەردەکانی سنووری هەولێر و دهۆکیش دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-8-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دەرکرد و زیاتر لە 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بوون بە گرێبەست کە لە سەردەمی وانەبێژیدا شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8 یان وەرنەگرتووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو وەریگرن.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە بانکی نیشتمانی سلێمانی ئاگادارکراینەوە کە لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی شایستەی مانگەکانی 7 و 8 و بەشێوەی مەقتوع دەبێت و بڕەکەی 400 هەزارە".
لەلایەکی دیکەوە: عومەر محەممەد، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان سەبارەت بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8 ـی مامۆستایانی گرێبەست پێنەگەیشتووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت