حکومەتی کاتیی سووریا داوا لە ئیسرائیل دەکات لە خاکی وڵاتەکەی بکشێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کانوونی یەکەم

لەشکرکێشی سووپای ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سووریا، وێنە؛ تایمز ئۆف ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
حکومەتی کاتی سووریا لەبارەی لەشکرکێشییەکانی سووپای ئیسرائیل بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی داوایەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی کاتی سووریا بە سەرکردایەتی محەممەد بەشیر لە ڕێککەوتی 9ـی کانوونی یەکەم داوایەکی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی باڵیۆزی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتووەتە دەست ئەنجوومەکە، لە نامەکەدا هاتووە: پێویستە ئیسرائیل ناچار بکرێت دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سووریا بوەستێنێت، لەو ناوچانەش بکشێتەوە کە کۆنتڕۆڵی کردووە.
بۆچی گرنگە: سوپای ئیسرائیل کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی سوپای سووریا لاواز بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەیەکی کەمدا سەدان هێرشی بۆ سەر فرۆکەخانە، کۆگای چەک و تەقەمەنی لە سووریا ئەنجام دا، بەتایبەت بەرزاییەکانی جۆلان کە ئیسرائیل وەک بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەبینێت.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتر ئاماژەیی بەوەکردووە کە ئیسرائیل تەنیا بە شێوەیەکی کاتیی لە سنووری سووریان و مانەوەیان کاتییە، تاوەکو ئەو کاتەی هێزێک پێکدەهێنرێت کە پابەند بێت بە ڕێککەوتنی 1974 بۆ ئاسایشی سنوورەکان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ئێران: بەرامبەر ئەمریکا یارمەتیدان دەدەین
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە گەرمیان ڕاهێنەرێكی تۆپی پێ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سێ یاریزان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر یەمەن 38 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت